چەند مووشەکێک ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کران

هەواڵ / عێراق :: 21/01/2020‌ :: 1498‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ چەند موشەکێک ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کراوە.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە: دوو کاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کراوەو لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کەوتوەتە خوارەوە.

تاوەکو ئێستا زیانەکانی ئەو کاتیۆشایانە دیار نییە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لێدەدرێت.

ئا: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure