ئاگرێكى به‌هێز لە بازاڕێکی دهۆک کەوتەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 6967‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

ئه‌مشه‌و ئاگر لە بازاڕى كڕین و فرۆشتنى قوماش له‌ سه‌نته‌رى بازاڕى دهۆك کەوتەوە و سه‌رجه‌م تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى ناو شار سه‌رقاڵى كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ن.

موقه‌دەم بێوار عه‌بدولعه‌زیز، به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگری شارستانى له‌ پارێزگاى دهۆك به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: نزیكه‌ى 30 خولەک ده‌بێت ئاگرێكى به‌هێز بازاڕى دهۆكی گرتووەته‌وه‌.

وتیشى: "ئاگره‌كه‌ بازاڕى ئۆرزدى گرتووەته‌وه‌، كه‌ بازاڕى كڕین و فرۆشتنى قوماشه‌، سه‌رجه‌م تیمه‌كانى به‌رگری شارستانى له‌ ناوشارى دهۆك گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنى رووداوه‌كه‌و خه‌ریكى كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ن".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكرد: تا ئێستا ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌ و زیانه‌كانیش تا ئێستا دیار نین".

 

بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ ئاگرەکە نزیەکی 50 فرۆشگای گرتووەتەوە.

پ: ک. س

ئاگرێكى به‌هێز بازارى دهۆك گرتووته‌وه‌ دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى ئه‌م شه‌و ئاگر بازارى كرین و فڕۆشتنى قوماش له‌ سه‌نته‌رى بازارى دهۆك گرتووته‌وه‌ و سه‌رجه‌م تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى ناو شار سه‌رقالى كونترۆڵكردنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ن. مقه‌دم بێوار عه‌بدۆلعه‌زیز، به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگریشارستانى له‌ پارێزگاى دهۆك به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند:" نزیكه‌ى 30 كاتژمێر ده‌بێت ئاگرێكى به‌هێز بازارى دهۆك گرتووته‌وه‌". وتیشى:" ئاگره‌كه‌ بازارى ئۆرزدى گرتووته‌وه‌، كه‌ بازارى كرین و فڕۆشتنى قوماشه‌، سه‌رجه‌م تیمه‌كانى به‌رگریشارستانى له‌ ناوشارى دهۆك گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنى رووداوه‌كه‌و خه‌ریكى كونترۆڵكردنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ن". ئاماژه‌ به‌وه‌شكرد:" تا ئێستا ئاگره‌كه‌ كونترۆڵ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و زیانه‌كانیش تا ئێستا دیار نین".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure