دوایین زانیاری لەسەر کاندیدەکانی سەرۆکی حکومەتی ئایندە

هەواڵ / عێراق :: 20/01/2020‌ :: 783‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

 

ئەمشەو دووشممە لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆمار لە کۆبوونەوەدان لە کۆشکی سەلام لە بەغدا بۆ یەکلایی کردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەپێی زانیارییەکان لە کۆی پێنج کاندید دوانیان بە تەواوی سەرکەوتوون، لە ئێستادا سەرقاڵی یەکلایی کردنەوەن بۆ ئەوەی تەنیا یەک کاندید بمێنێتەوە.

 

سەرچاوەیەک نزیک لە کۆبوونەوەکەی ئەمشەو لە سەرۆکایەتی کۆمار بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەو دووو کاندیدەی لە ئێستادا لایەنە سیاسییەکان سەرقاڵی یەکلایی کردنەوەیانن بریتین لە عەلی شوکری و محەمەد تۆفیق عەلاوی.

 

وتیشی: "چانسی یەکلاییکردنەوەی محەمەد تۆفیق عەلاوی زیاترە بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێت".

 

ئەو سەرچاوەیەی دواڕۆژ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: پێدەچێت درەنگانێکی ئەمشەو یاخود سبەی ناوی کاندیدی یەکلابووەوە ئاشکرا دەکرێت.

 

 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure