یەكێك لە كاندیدەكانی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران گەڕایەوە بەغدا

هەواڵ / عێراق :: 20/01/2020‌ :: 2520‌ جار بینراوە
محەمەد تۆفیق عەلاوی "چانسی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی لە کاندیدەکانی دیکە زیاترە"

دواڕۆژ ، بەغدا

میدیا عێراقییەكان ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی كانونی دووەمی ٢٠٢٠ ناوی چەند كەسێكیان بڵاوكردەوە كە رەنگە، لەم نزیكانەدا بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆمار بۆ پێكھێنانی حكومەتی ئایندە یەکێکیان رابسپێرێت، یەكێك لەو ناوانە محەمەد تۆفیق عەلاوییە، سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن ئەم ئێوارەیە لە بەیروتەوە گەڕاوەتەوە بەغدا و بڕیارە چاوی بە بەرھەم ساڵح بكەوێت.


میدیا عێراقییەكان لە چەند سەرچاوەیەكی سیاسییەوە بڵاویان كردۆتەوە ، لایەنە سیاسییەكان لەسەر كاندیدكردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی رێككەوتوون، بۆ سەرۆكایەتی حكومەتی كاتی.

میدیاكان لە سەرچاوەكانەوە ئاشكراشیان كردووە، عەلاوی لە بەیروتی پایتەختی لوبنانەوە پێش چەند كاتژمێرێك گەیشتووەتەوە بەغدا، سەردانی بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆمار دەكات لە كۆشكی سەلام، وەك سەرەتاییەك بۆ راسپاردنی بە پێكھێنانی حكومەتی كاتی و راوێژە سەرەتاییەكان.

 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure