ئەمساڵ حکومەتی هەرێم 500 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران دەکڕێت

هەواڵ / ڕاپۆرت :: 20/01/2020‌ :: 140‌ جار بینراوە

دواڕۆژ: ڕاپۆرتی سەنگین خۆشناو

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکیان داوەتە ئەنجوومەنی وەزیران بەمەبەستی کڕینەوەی بڕی 500 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بەدەر لەو بڕەی کە حکومەتی عێراق وەریدەگرێت کە بڕەکەی 350 هەزار تۆنە بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەڵێت: "هەرچەندە ئەوە کاری وەزارەتی کشتوکاڵ نییە، بەڵام ڕاوێژمان پێکراوە و ڕای خۆمان بە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران داوە".


حوسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: یەکێک لە پلانەکانی وەزارەت ئەوەبوو کە گەنمی جووتیاران بەدەر لەو بڕەی حکومەتی عێراق  وەریدەگرێت حکومەتی هەرێم بیکڕێتەوە بەنرخێک کە ئێمە پێشنیاری زیاتر لە 400 هەزار دینارمان کردووە بۆ هەر تۆنێک، بەڵام نازانین حکومەت بڕیاری چی دەدات بۆ نرخەکە.

حوسێن حەمە کەریم، ڕاشیگەیاند: بەشێوەیەکی سەرەتایی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندە بۆ پڕۆژەکە، بەڵام بۆ وردەکارییەکان ڕای وەزارەتەکانی دیکەی پەیوەندیدار وەردەگرێت.

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، ئاماژەی بەوەشدا: بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دڵنیاین ڕێژەی چاندنی گەنم بۆ ساڵانی داهاتوو زۆر زیاتر دەبێت، چونکە جووتیاران ساڵانە کێشەی بە بازاڕکردنی گەنمیان هەیە.

وەزارەتی بازرگانی پێشوازی لە پڕۆژەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ دەکەن و پێیان وایە پڕۆژەکە هۆکار دەبێت بۆ بوژانەوەی زیاتری ئاشەکانی بەرهەمهێنانی ئارد.

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: ئاگاداری پڕۆژەکەین چونکە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ڕاوێژیان پێکردووین و ئێمەش پلانی خۆمان پێداون، بەپێی پلانەکە ئەو گەنمەی دەکڕێتەوە بە نرخێکی هەرزانتر دەفرۆشرێتەوە ئاشەکانی کەرتی تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی خۆماڵی.

نەوزاد ئەدهەم، دەشڵێت: "دوای کارپێکردنی ئەو پڕۆژەیە و لەگەڵ دەستپێکی وەرزی دروێنە ئەوکات ئەگەر زانیمان ئاشەکان بەرهەمیان دەبێت ئەوکات هاوردەکردنی ئارد قەدەغە دەکەین، بۆئەوەی دەستی کاری ناوخۆ زیاتر بێت و بەرهەمی ناوخۆش زیاتر بێت".

جووتیارانی هەرێمی کوردستان هێشتا دڵیان لای ئەوپارانەیە کە لای حکومەتی عێراقە ئەو پارانەش هی گەنمی ڕادەستکراوی ساڵەکانی (2014,2015,2016) یە و تاوەکو ئێستا وەریان نەگرتووە بۆیە فرۆشتنی گەنم بە حکومەتی هەرێم بە هەنگاوێکی دڵخۆشکەری دەزانن.

مام عەلی قۆریتانی، جووتیارێکی بە ئەزمونی دەشتی هەولێرە بۆ دواڕۆژ دەڵێت: "ساڵانە نیوە زیاتری گەنمەکانمان لە بازاڕ بە نرخێکی زۆر هەرزان دەفرۆشین بە زەرەر تەنیا قازانجێک هەبێت لە گەنمی ڕادەستکراوی عێڕاقە بەڵام ئەوەش بەهۆی کێشەی سیاسی مافی ئێمەش دەخورێت بۆیە بۆ من باشترە کە بیفرۆشمە حکومەتی خۆمان".

دەشڵێت: "ساڵانە بڕی ئەو گەنمەی دەمێنێتەوە لە بازاڕ هەر تەنێکی بە نرخی نزیکەی 300 هەزار دینار دەفرۆشینەوە کە ئەگەر حکومەت بە نرخێکی زیاتر وەریبگرێت زۆر باشترە بۆ ئێمە.

زوبێر خالید، جووتیارێکی دیکەیە وەکو خۆی باسی دەکات ئەمساڵیش باشترین جۆری گەنمی چاندووە چاوەڕێی بەرهەمەکەیەتی تاوەکو باشترین جۆری گەنم ڕادەستی حکومەت بکات بۆ دواڕۆژ دەڵێت: "ئەگەر حکومەت ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ بکات ئێمەش باشترین جۆری گەنممان چاندووە کەواتە ئاردێکی باشی لێ بەرهەم دێت".

دەشڵێت: "زۆربەمان بەرهەمهێنانی گەنممان کەمکردەوە دوای ئەوەی حکومەتی عێراق پارەکانمانی نەگەڕاندەووە، بەڵام ئەگەر گرێنتی هەبێت کە حکومەت گەنممان بکڕێت ئەوە زەوی زیاتر بە گەنم دادەچێنین".

 

پ: ک. س

bevl_ rayan

Attachments19:04 (11 minutes ago)
to me
 
 
 
 
 
 

ئەمساڵ حکومەتی هەرێم 500 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران دەکڕێت

دواڕۆژ: ڕاپۆرتی سەنگین خۆشناو

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکیان داوەتە ئەنجوومەنی وەزیران بەمەبەستی کڕینەوەی بڕی 500 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بەدەر لەو بڕەی کە حکومەتی عێڕاق وەریدەگرێت کە بڕەکەی 350 هەزار تۆنە بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەڵێت هەرچەندە ئەوە کاری وەزارەتی کشتوکاڵ نییە بەڵام ڕاوێژمان پێکراوە و ڕای خۆمان بە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران داوە.

حوسێن حەمە کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: یەکێک لە پلانەکانی وەزارەت ئەوەبوو کە گەنمی جووتیاران بەدەر لەو بڕەی حکومەتی عێڕاق وەریدەگرێت حکومەتی هەرێم بیکڕێتەوە بەنرخێک کە ئێمە پێشنیاری زیاتر لە 400 هەزار دینارمان کردووە بۆ هەر تۆنێک بەڵام نازانین حکومەت بڕیاری چی دەدات بۆ نرخەکە.

حوسێن حەمە کەریم، ڕاشیگەیاند:" بەشێوەیەکی سەرەتایی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندە بۆ پڕۆژەکە بەڵام بۆ وردەکارییەکان ڕای وەزارەتەکانی دیکەی پەیوەندیدار وەردەگرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، ئاماژەی بەوەشدا بەجێبەجێ کردنی پڕۆژەکە دڵنیاین ڕێژەی چاندنی گەنم بۆ ساڵانی داهاتوو زۆر زیاتر دەبێت، چونکە جووتیاران ساڵانە کێشەی بەبازاڕ کردنی گەنمیان هەیە.

وەزارەتی بازرگانی پێشوازی لە پڕۆژەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ دەکەن و پێیان وایە پڕۆژەکە هۆکار دەبێت بۆ بوژانەوەی زیاتری ئاشەکانی بەرهەمهێنانی ئارد.

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: ئاگاداری پڕۆژەکەین چونکە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ڕاوێژیان پێکردووین و ئێمەش پلانی خۆمان پێداون، بەپێی پلانەکە ئەو گەنمەی دەکڕێتەوە بە نرخێکی هەرزانتر دەفرۆشرێتەوە ئاشەکانی کەرتی تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی خۆماڵی.

نەوزاد ئەدهەم، دەشڵێت:" دوای کارپێکردنی ئەو پڕۆژەیە و لەگەڵ دەستپێکی وەرزی دروێنە ئەوکات ئەگەر زانیمان ئاشەکان بەرهەمیان دەبێت ئەوکات هاوردەکردنی ئارد قەدەغە دەکەین، بۆئەوەی دەستی کاری ناوخۆ زیاتر بێت و بەرهەمی ناوخۆش زیاتر بێت.

جووتیارانی هەرێمی کوردستان هێشتا دڵیان لای ئەوپارانەیە کە لای حکومەتی عێڕاقە ئەو پارانەش هی گەنمی ڕادەستکراوی ساڵەکانی (2014,2015,2016) یە بەڵام تاوەکو ئێستا وەریان نەگرتووە بۆیە فرۆشتنی گەنم بە حکومەتی هەرێم بە هەنگاوێکی دڵخۆشکەری دەزانن.

مام عەلی قۆریتانی، جووتیارێکی بە ئەزمونی دەشتی هەولێرە بۆ دواڕۆژ دەڵێت: ساڵانە نیوە زیاتری گەنمەکانمان لە بازاڕ بە نرخێکی زۆر هەرزان دەفرۆشین بە زەرەر تەنیا قازانجێک هەبێت لە گەنمی ڕادەستکراوی عێڕاقە بەڵام ئەوەش بەهۆی کێشەی سیاسی مافی ئێمەش دەخورێت بۆیە بۆ من باشترە کە بیفرۆشمە حکومەتی خۆمان.

مام عەلی، دەشڵێت:" ساڵانە بڕی ئەو گەنمەی دەمێنێتەوە لە بازاڕ هەر تەنێکی بە نرخی نزیکەی 300 هەزار دینار دەفرۆشینەوە کە ئەگەر حکومەت بە نرخێکی زیاتر وەریبگرێت زۆر باشترە بۆ ئێمە.

زوبێر خالید، جووتیارێکی دیکەیە کە ئەمساڵیش باشترین جۆری گەنمی چاندووە چاوەڕێی بەرەکەیەتی تاوەکو باشترین جۆری گەنم ڕادەستی حکومەت بکات بۆ دواڕۆژ دەڵێت: ئەگەر حکومەت ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ بکات ئێمەش باشترین جۆری گەنممان چاندووە کەواتە ئاردێکی باشی لێ بەرهەم دێت.

زوبێر، دەشڵێت:" زۆربەمان بەرهەمهێنانی گەنممان کەمکردەوە دوای ئەوەی حکومەتی عێڕاق پارەکانمانی نەگەڕاندەووە بەڵام ئەگەر گرێنتی هەبێت کە حکومەت گەنممان بکڕێت ئەوە زەوی زیاتر بە گەنم دادەچێنین.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure