كۆریای باشوور‌ 300 هه‌زار دۆلار ده‌داته‌ حكومه‌تی هه‌رێم

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 704‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت:' حكومه‌تی كۆریای باشور به‌فه‌رمی له‌رێگای گرێبه‌ستێكه‌وه‌ بڕی ٣٠٠ هه‌زار دۆلار ده‌داته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاوكاریكردنی په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان.


رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت:" خۆشحاڵبووم كه‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ چوی كوانگ جین، كۆنسوڵی كۆریای باشوور له‌ هه‌رێمی كوردستان پرۆتۆكۆڵێكمان واژۆكرد كه‌ تایبه‌ت بو‌و به‌ پێدانی هاوكاری دارایی به‌ هه‌رێمی كوردستان".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:"به‌پێی ئه‌و پرۆتۆكۆڵه‌ حكومه‌تی‌ كۆریای باشوور بڕی ٣٠٠ هه‌زار دۆلار ده‌داته‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ هاوكاری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و هاوكارییه‌كه‌ش له‌چوارچێوه‌یه‌كی مرۆییه‌ بۆ پێداویستی زستانه‌ی په‌نابه‌ران".

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure