له‌باره‌ى فێڵكردن له‌ غازى ماڵان هۆشداریى ده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 5542‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایده‌كات"له‌هه‌ر بتڵێك غاز سێ لیتر كه‌مترى تێده‌كرێت، ئه‌مه‌یش بۆئه‌وه‌یه‌ نرخى غاز گران نه‌كه‌ن و له‌بریى ئه‌وه‌ غازێكى كه‌متر له‌ بتڵه‌كان ده‌كرێت".

سۆران عومه‌ر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌دواڕۆژى وت:"له‌ چۆنیه‌تیى پڕكردنه‌وه‌ى غازى ماڵان، به‌ئاشكرا فێل له‌ هاووڵاتیان ده‌كرێت و سێ لیتر كه‌متر غاز له‌ بتڵه‌كان ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه‌ نرخه‌كه‌ى گران نه‌كه‌ن و له‌بریى ئه‌وه‌ غازێكى كه‌متر له‌ بتڵه‌كان ده‌كرێت".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ وتیشى:"حكومه‌ت ساڵانه‌ گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان ده‌كات بۆئه‌وه‌ى 70%ى غاز بدرێت به‌ پارێزگاكان بۆ ماڵان و 30%یه‌كه‌ى تر به‌شێوه‌یه‌ى بازرگانیى بفرۆشێت. ئه‌و كۆمپانیایه‌ى ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ى كردووه‌، بۆ هه‌ر ته‌نێك 370 دۆلار له‌سه‌رى وه‌ستاوه‌، به‌ڵام  ده‌ركه‌وتووه‌ ته‌ن-ى ئه‌و غازه‌، كه‌ 83 بتڵى لێ پڕده‌كرێت، به‌ 320 دۆلار ده‌فرۆشرێت، ئه‌مه‌یش پرسیارى ئه‌وه‌ى دروستكردووه‌ كه‌: ئه‌گه‌ر فێڵ له‌ جۆرى پڕكردنه‌وه‌ى غازه‌كه‌ نه‌كرێت چۆن كۆمپانیا قازانج ده‌كات؟".

سۆران ده‌ڵێت:"له‌ئێستادا پشكى پارێزگاكانیان كه‌مكردووه‌ته‌وه‌ و له‌به‌رامبه‌ردا نرخى ته‌نێكى غازى بازرگانیى بۆ 495 دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌یش وایكردووه‌ بریكاره‌كان كه‌متر غاز دابه‌ش بكه‌ن به‌ڵكو به‌شێكیان له‌ڕێگه‌ى بازرگانییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كه‌ن. له‌م پرسه‌یشدا ئاگادارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه‌ته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى به‌دواداچوونى پێویست له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكرێت كه‌ ئه‌مجۆره‌ گرێبه‌ستى غازه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان ئه‌نجامداوه‌".
پ: ل. م
 بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure