هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى نوێ له‌ ئێرانه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 20/01/2020‌ :: 2455‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ى كرد كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ یه‌كجاریی له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى پاشه‌كشێ ده‌كات ئه‌گه‌ر دۆسیه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش بكرێت.


 محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف راگه‌یاند:"ئه‌گه‌ر ئه‌وروپییه‌كان دۆسه‌ى ئه‌تۆمى ئێران ببه‌نه‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش له‌ په‌یماننامه‌ى رێگرى له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌تۆمى ده‌كشێنه‌وه‌".


ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى ئێران له‌پاش ئه‌وه‌ى هات كه‌ فڕه‌نسا و بریتانیا و ئه‌ڵمانیا  رایانگه‌یاند كه‌ رێگه‌چاره‌یان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى ئێران جگه‌ له‌ ره‌وانه‌كردنى دۆسیه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى بۆ لیژنه‌ى هاوبه‌ش بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى.


 ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure