ڤایرۆسێكى مه‌ترسیدار بڵاوبووه‌وه‌

هەواڵ / زانست :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3396‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 ناوه‌ندى راگه‌یاندنى ژماره‌یی (DMC) ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ى كانونى دووه‌مى 2020  ئاشكرایكرد كه‌ ڤایرۆسێكى مه‌ترسیدارى بوارى ئه‌لیكترۆنى بڵاوبووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌به‌رنامه‌ى مایكرۆسۆفت ۆرد ده‌دات و له‌سنورى عێراق و وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كار ده‌كات و سه‌رجه‌م زانیارى ئه‌و ئامێرانه‌ ده‌بات كه‌ دزه‌ ده‌كاته‌ ناوى.

 ئه‌و ناوه‌نده‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ نوێیه‌ ناوى (JhoneRAT ) یه‌و  كه‌ره‌سته‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانى مایكرۆسۆفت ۆرد به‌كار ده‌هێنێت بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌وه‌جگه‌ له‌ چه‌ندین پرۆگرامى دیكه‌ و پشت به‌  خزمه‌تگوزارییه‌كانى كۆمپانیاى گۆگڵ درایڤ، گۆگڵ فۆرم ، تویته‌ر ده‌به‌ستێت.

 كارى ئه‌و ڤایرۆسه‌ كۆكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانه‌ له‌و ئامێره‌ى كه‌ دزه‌ ده‌كاته‌ ناوى ‌و ده‌یبات.
 ئا:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure