ژماره‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ فه‌رمی راگه‌یاندرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 4674‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
سكرتێری رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت":دوای كۆتایی هاتنی سیستمى بایۆمه‌ترى و به‌ پێی ئه‌‌و سیسته‌‌مه‌‌ ئه‌‌لكترۆنیه‌‌ ناوه‌‌ندییه‌ زیاتر له‌‌ (١٢٥٥٠٠٠ ) یه‌‌ك ملیۆن و دووسه‌‌دو په‌‌نجاو و پێنج هه‌‌زار مووچه‌‌خۆر له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌‌یه‌‌ كه‌‌ مانگانه‌‌ مووچه‌‌ له‌‌ حكومه‌‌تی هه‌‌رێم وه‌‌رده‌‌گرن.


سه‌میر هه‌ورامی  سكرتێری رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێم  به‌دواڕۆژی رایگه‌یاند:"ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ۲٠ كانوونی دووه‌می ۲٠۲٠ كۆبونه‌وه‌یه‌كی باڵا ئه‌نجامدرا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ لیژنه‌‌ی باڵای تۆماری بایۆمه‌‌تری، كه‌‌ جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران سه‌‌رپه‌‌رشتی ده‌‌كات و تیایدا گفتوگۆ كرا له‌‌باره‌‌ی به‌‌رده‌‌وامیدان به‌‌كاره‌‌كانی ئه‌‌و پڕۆژه‌‌ ستراتیژییه‌‌ و په‌‌ره‌‌پێدانی به‌‌مه‌‌به‌‌ستی زیاتر سود وه‌‌رگرتن له‌‌ ئامار و داتاكانی بایۆمه‌‌تری.

‌وتیشی:"به‌‌پێی ئه‌‌و سیسته‌‌مه‌‌ ئه‌‌لیكترۆنیه‌‌ ناوه‌‌ندییه‌‌ زیاتر له‌‌ (١٢٥٥٠٠٠ )یه‌‌ك ملیۆن و دووسه‌‌د و په‌‌نجاو و پێنج هه‌‌زار مووچه‌‌خۆر هه‌‌یه‌‌ كه‌‌ مانگانه‌‌ مووچه‌‌ له‌‌ حكومه‌‌تی هه‌‌رێم وه‌‌رده‌‌گرن، تۆماركردنی مووچه‌‌خۆران له‌‌و سیسته‌‌مه‌‌ جگه‌‌ له‌‌وه‌‌ی جه‌‌دوا و سودی گه‌‌وره‌‌ی هه‌‌یه‌‌ بۆ حكومه‌‌ت وه‌‌ك پڕۆژه‌‌یه‌‌كی ستراتیژی نیشتمانی‌‌، ئامانج لێی پاراستنی ماف و زامنكردنی شایسته‌‌‌ داراییه‌‌كانی مووچه‌‌خۆرانه‌.

رونیشیكرده‌وه‌": سیسته‌‌می بایۆمه‌‌تری ده‌‌بێته‌‌ بنه‌‌مایه‌‌ك بۆ بڕیاره‌‌كه‌‌ی حكومه‌‌تی هه‌‌رێم كه‌‌ تایبه‌‌یه‌‌ ‌به‌‌ دووباره‌‌ دابه‌‌شكردنی میلاكات و رێكخستنه‌‌وه‌‌ی هه‌‌یكه‌‌لییه‌‌تی داموده‌‌زگاكانی حكومه‌‌تی هه‌‌رێم، كه‌‌به‌‌شێكی قۆناغه‌‌كانی چاكسازییه‌"‌.
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure