پزیشكانی ددانی دانه‌مه‌زراو گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 110‌ جار بینراوە

دواڕۆژ؛ بڕیار  محه‌مه‌د 
ئه‌مڕۆ ۲۰ى كانوونی دووه‌می ۲۰۲۰ پزیشكانی ددانی دانه‌مه‌زراو گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا تیایدا داوای دامه‌زراندنیان كرد و یاداشتێكیان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد .


ئازاد عه‌لی یه‌كێك له‌ پزیشكه‌ دانه‌مه‌زراوه‌كان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند ، چوار ساڵه‌ دور له‌ یاسا به‌هۆی جیاكاری و پشتگوێ خستنه‌وه‌ دامه‌زراندمان راگیراوه‌ كه‌ مافێكی یاسایی خۆمانه‌ و به‌شێكی ته‌واوكاری خوێندنمانه‌ .

له‌ یاداشتكدا كه‌ ئه‌و پزیشكانه‌ پێشكه‌شیان كرد داوایانكردووه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵسن به‌ دامه‌زراندنی پزیشكانی ددانی دانه‌مه‌زراو بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغه‌كانی پاش ده‌رچون له‌ كۆلیژ ته‌واو بكه‌ن له‌ روی یاساییه‌وه‌ بتوانن موماره‌سه‌ی پیشه‌یی خۆیان بكه‌ن .

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure