سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ له‌ نێوان سێ پاڵێوراودا هه‌ڵده‌بژێردرێت

هەواڵ / عێراق :: 20/01/2020‌ :: 944‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا
فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی كانونی 2020 ئاشكرایان كرد، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆمار ناوی سێ  پاڵێوراوى له‌به‌رده‌سته‌ بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ ‌و به‌م نزیكانه‌ یه‌كێكیان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی راده‌سپێرێت.

محه‌مه‌د خالیدی سه‌رۆك فراكسیۆنی به‌یارق ئه‌لخه‌یر له‌ په‌رله‌مانی عێراق، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند سه‌رۆك كۆمار ئه‌مڕۆ ناوی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ راده‌گه‌یه‌نێن كه‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئاینده‌ وه‌رده‌گرێت".

خالیدی وتیشى:"ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی ده‌خرێته‌ڕوو له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌ قبوڵكراوه‌"

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن خه‌ڵاتی ئه‌ندامى كوتله‌ى حیكمه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد:"سێ پاڵێوراو خراونه‌ته‌ به‌رده‌ستی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ دیارده‌كات بۆ وه‌گرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئاینده‌".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌: "ئه‌و ناوانه‌ له‌سه‌ر قه‌واره‌ سیاسییه‌كان هه‌ژمارناكرێن، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسییه‌كان و جه‌ماوه‌ریشدا هه‌یه‌، بۆیه‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كاندیدانه‌ پێكهاتوون".
 هاوكات سایتى سكاى پرێس له‌سه‌ر زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسییه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ ئه‌و سێ  پاڵێوراوه‌ بریتین له‌ محه‌مه‌د عه‌لاوى، عه‌لى شوكرى، مسته‌فا كازمى .

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure