سلێمانی؛ به‌به‌هاى 24 ملیار دۆلار مۆڵه‌ت به‌پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان دراوه‌

هەواڵ / ئابوری :: 20/01/2020‌ :: 162‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 15 ساڵی رابوردوودا بایی نزیكه‌ی 24 ملیار دۆلار مۆڵه‌ت به‌پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان دراوه‌ كه‌ زۆرینه‌ى له‌بواری پیشه‌سازی بووه‌.


عه‌زیز ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی ئه‌مڕۆ 20ی كانوونی  2020 له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی 15 ساڵی رابوردوودا واته‌ له‌ ساڵی 2004ه‌وه‌ تا مۆتایی ساڵی 2019دا 327 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان به‌قه‌باره‌ی 23 ملیار 94 ملیۆن و 250 هه‌زار و 473 دۆلار مۆڵه‌تیان پێدراوه‌ كه‌ زۆرترینیان له‌بواری پیشه‌سازییه‌ به‌قه‌باره‌ی 13 ملیار و 796 ملیۆن و 62 هه‌زار و 766 دۆلار، دواتریش نیشته‌جێبوون به‌قه‌باره‌ی 3 ملیار و 739 ملیۆن و 122 هه‌زار و 581 دۆلار.

عه‌زیز ره‌شید ئاشكرایكرد: پڕۆژه‌ مۆڵه‌ت پێدراوه‌ كارپێكراوه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا 290 پڕۆژه‌یه‌ به‌قه‌باره‌ی 18 ملیار و 69 ملیۆن و 250 هه‌زار و 607 دۆلار، پڕۆژه‌ مۆڵه‌ت هه‌ڵوه‌شاوه‌كانیش به‌قه‌باره‌ی 5 ملیار و 24 ملیۆن و 999 هه‌زار و 866 دۆلاره‌.
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure