یاساى چاكسازى ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كرا

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 159‌ جار بینراوە

دواڕۆژ؛ ئاراس عه‌زیز
په‌رله‌مانى كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ى كانوونى دووه‌مى 2020) ئاشكرایكرد كه‌ یاساى چاكسازى و خانه‌نشینى مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانیترى ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد.


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌, به‌پێى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ئه‌و یاسایانه‌ى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێن سه‌رۆكى هه‌رێم له‌ماوه‌ى (10) ڕۆژدا له‌ڕۆژى دانانیه‌وه‌ ده‌ریده‌چوێنێتو مافى ئه‌وه‌شى هه‌یه‌ تانه‌ له‌كۆى یاساكه‌ یان له‌به‌شێكى بدات و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى بكاته‌وه‌ تاوه‌كو چاوپێداخشاندنه‌وه‌ى بۆبكرێت.

ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ده‌بێت یاساو بڕیاره‌كان له‌ماوه‌ى (15) ڕۆژدا له‌ ڕێكه‌وتى په‌سه‌ندكردنیانه‌وه‌ بنێردرێن بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى ده‌رچواندنیان, ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى هه‌رێم له‌و ماوه‌یه‌دا پڕۆژه‌ یاساكه‌ یان به‌شێكى پڕۆژه‌كه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌ , له‌وكاته‌دا ده‌بێت لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ند له‌ماوه‌ى (15) ڕۆژدا راپۆرتى خۆى بنوسێت پاشان له‌یه‌كه‌مین دانیشتن دواین بڕیارى په‌رله‌مان له‌سه‌رى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت یان راى سه‌رۆكى هه‌رێم وه‌رده‌گیرێت و ڕاپۆرتى لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند تاوتوێده‌كرێت یان به‌ده‌نگى زۆرینه‌ى ئه‌ندامان پێداگرى له‌سه‌ر راى خۆى ده‌كات و ئه‌مجاره‌ش راى په‌رله‌مان ڕه‌تناكرێته‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure