سه‌رۆك وه‌زیران سامانه‌كه‌ى ئاشكراكرد

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1338‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

رۆژنامه‌ى كومیرسانتى رووسى سامانى میخائیل میشوستنى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێی ئه‌و وڵاته‌و هاوسه‌ره‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ڤلادیمێر پوتنى سه‌رۆكى روسیا رایسپاردووه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تىكردنى حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌.


ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌ ده‌سته‌ى باجه‌كانى روسیا رایگه‌یاندووه‌ داهاتى میخائیل میشوستن له‌ سالى 2014دا گه‌یشتۆته‌ 23.2 ملیۆن روبڵ و داهاتى هاوسه‌ره‌كه‌ى 160.1 روبله‌و له‌ ساڵى 2015دا 19.2 روبل له‌ داهاته‌كه‌ى زیادیكردووه‌و داهاتى هاوسه‌ره‌كه‌شی گه‌یشتووه‌ته‌ 80.9 ملیۆن روبل.

له‌ ساڵى 2016دا داهاتى میخائیل میشوستنى گه‌یشتۆته‌ 18.9 ملیۆن روبڵ و هاوسه‌ره‌كه‌ى 77.3 ملیۆن و له‌ ساڵى 2017دا گه‌یشتووه‌ته‌ 19.3 ملیۆن روبڵ و هاوسه‌ره‌كه‌شى 68.5 ملیۆن روبڵ.

له‌ ساڵى 2018دا داهاتى میخائیل بۆته‌ 19 ملیۆن روبڵ و هاوسه‌ركه‌ى 47.7 ملیۆن.

چوارشه‌ممه‌ى رابوردوو دیمتری مێدڤێدیڤ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆی پێشكه‌ش كردو   پوتن میخائیل میشوستنى سه‌رۆكى به‌رژه‌وه‌ندى باجه‌كانى بۆ ئه‌و پۆسته‌  دیاری كرد، پێش ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى دوما ره‌زامه‌ندى خۆی له‌سه‌ر نیشانبدات و متمانه‌ى پێبدات. 

cبڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure