نرخی نه‌وت بەرزبووەوە

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 693‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نرخی نه‌وت بۆ به‌رزترین ئاستی هه‌فته‌ به‌رزبووه‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای داخستنی دوو كێڵگه‌ی گه‌وره‌ی نه‌وت له‌ لیبیا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامه‌ گرنگه‌كانی ئۆپیك.


ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌: دواى داخستنی ئه‌و دوو كێڵگه‌یه‌، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت خامی برێنت 1.11% واتا 70 سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشته‌ 65.55 دۆلار كه‌ ئه‌وه‌ش به‌رزترین نرخ له‌م هه‌فته‌یه‌دا تۆماری كردووه‌.

هه‌روه‌ها نه‌وت خامی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكی 56 سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌و هه‌ر به‌رمیلێك گه‌یشته‌ 59.10 دۆلار.

به‌هۆی ناكۆكی و ململانیه‌كانی لیبیا، له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ دوو كیڵگه‌ی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ باشوری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌ داخراون، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ سوپای نیشتمانی بۆری نه‌وته‌كه‌یان داخستووه‌. 

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure