بە ژمارە

هەواڵ / جیهان :: 20/01/2020‌ :: 192‌ جار بینراوە

بە ژمارە


5       کچێکی تەمەن 5 ساڵانی میسری بەناوی (بیا حەسەن) رکابەری لەگەڵ 350 هەزار منداڵی دیکەدا کرد و نازناوی "شاجوانی منداڵانی لە رووسیا" بەدەستهێنا.


16       قەڵەوترین پشیلەی جیهان کە کێشی 16 کیلۆگرامە لەمەدوا رێجیم دەکات تاکو 10 کیلۆی کێشی داببەزێنێت.


15     پسۆرێکی هۆڵەندی بەناوی ئارسەر براند کۆپیەکی دەگمەنی دزراوی دیوانەکەی حافز شیرازی دۆزیەوە کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەدەی 15 یەم.


75     حکومەتی پاراگوای ئاشکرایکرد رۆژی یەکشەممە نزیکەی 75 زیندانیکراو لە یەکێک لە زیندانەکانی وڵاتەکە لە رێگەی تونێلەکەوە هەڵاتوون ولە نێوانیاندا ئەندامی باندێکی بەڕازیلی مەترسیدار هەبووە.


70    لە رووبەرووبوونەوەکانی هێزەکانی ئاسایش و خۆپیشاندەران لە بەیروت نزیکەی 70 کەس برینداربوون.


وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure