له‌ هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 928‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار  محەمەد 

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ پزیشكانی ددانی دانه‌مه‌زراو له‌ هه‌ولێر، گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌نجامدا و له‌ یاداشتێكدا داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن.


ئازاد عەلی  پزیشكی ددانی دانه‌مه‌زراو بە دواڕۆژی  ڕاگەیاند: چوار ساڵه‌ دوور له‌ یاسا به‌هۆی جیاكاریی و پشتگوێخستنه‌وه‌ دامه‌زراندمان راگیراوه‌ كه‌ مافێكی یاسایی خۆمانه‌ و به‌شێكی ته‌واوكاری خوێندنمانه‌.

له‌ یاداشته‌كه‌یاندا هاتووه‌ "لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵسن به‌ دامه‌زراندنی پزیشكانی ددانی دانه‌مه‌زراو، بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغه‌كانی پاش ده‌رچوون له‌ كۆلێژ ته‌واو بكه‌ن و له‌ رووی یاساییه‌وه‌ بتوانن ئه‌زموونی پیشه‌یی خۆیان بكه‌ن.

وتیشی "جیاكاری له‌ دامه‌زراندنی پزیشكان زه‌قكراوه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ نه‌هێلدرێت و هه‌موو به‌شه‌ پزیشكییه‌كان مافی خۆیان پێبدرێت، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش گرنگی زیاتر به‌ ته‌ندروستی ده‌م و ددان بده‌ن له‌ رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ و سه‌نته‌ری تایبه‌ت به‌ پزیشكانی ددان، بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستی دانیشتوان له‌ هه‌مو شار و شارۆچكه‌كان پڕبكرێته‌وه‌ و هاووڵاتیان ناچار نه‌كرێن په‌نا ببه‌نه‌به‌ر كه‌رتی تایبه‌ت كه‌ به‌هۆی دانه‌مه‌زراندن و پشتگوێخستنی بێسه‌رووبه‌ری و فه‌وزایه‌كی زۆری تیادا دروست بووه‌".

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure