جیهان بەکورتی.. پیاوێک بۆ ئه‌وه‌ی كچێكی 24 ساڵان بهێنێت ویستی ژنی یه‌كه‌می بکوژێت

هەواڵ / جیهان :: 20/01/2020‌ :: 5738‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

رۆكنای ئێرانی- بۆ ئه‌وه‌ی ژنی دووەم بهێنێت حەب دەداتە ژنی یه‌كه‌می
له‌ تارانی پایته‌ختی  ئێران پیاوێكی 30 ساڵان بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كچێكی 24 ساڵاندا هاوسه‌رگیری بكات، حه‌بی برنج ده‌داته‌ ژنی یه‌كه‌می كه‌ ئامۆزایه‌تی و ته‌نیا سێ ساڵ بووه‌ هاوسه‌رگیریان كردووه‌و ده‌یكوژێت، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ئاشکرایکرد، ئه‌و پیاوه‌ سێ جاری دیكه‌ش هه‌وڵی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی داوه‌، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوونه‌بووه‌.


رۆیتەرز- چین هەنگاو دەنێت بەرەو کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئەو پلاستیکانەی تەنیا یەک جار بەکاردێن

رۆژی یەکشەممە بەرپرسێک ئاشکرایکرد چین هەنگاو دەنێت بۆ سنوردارکردنی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی ئەو پلاستیکانەی تەنیا یەک جار بەکاردێن، تاکو کێشەی پیسبوونی ژینگەی وڵاتەکەیان چارەسەر بکەن.
 
هەف پۆست-لە جیهاندا 162 ملیاردیر هەن سەروەتەکەیان هێندەی نیوەی مرۆڤایەتیە
رۆژی یەکشەممە راپۆرتێک بڵاوبووەوە نایەکسانی جیهانی نیشان دەدات، بەپێی راپۆرتەکە لە جیهاندا 162 ملیاردێر هەن وەک مارک زۆکربێرگی داهێنەری فەیسبووک و جێف بیزۆسی داهێنەری ئامازۆن و کۆی سەرمایەکەیان هێندەی نیوە هەژارەکەی مرۆڤایەتیە.

قەنات ئەلعالەم- سێ بەلەمی راوی کوەیتی دەستی بەسەردا گیرا لەبەر ئەوەی چونە سنوری ئاوی ئێرانەوە
هێزەکانی ناوچەی سێی ئاوی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران سێ کەشتی راوی کوەیتی و 9 کەسیان دەستگیرکرد لەبەر ئەوەی بەبێ بوونی مۆڵەت چوونەتە سنوری ئاوی ئێرانەوە.
 
حورە- بەرامبەر گەڕان بەدوای گاز و تەداخولکردن لە سوریا، یەکێتی ئەوروپا یارمەتیەکانی بۆ تورکیا کەمدەکاتەوە
یەکێتی ئەوروپا 75% ئەو یارمەتیانەی راوەستاند کە دەینارد بۆ تورکیا لەبەر ئەوەی لە سنوری دەریایی ئەنقەرە بەدوای گازی سروشتیدا دەگەرێ و تەداخولی سوریای کردووە.
 
سەدا ئەلبەلەد- یەکێکبووە لە دەوڵەمەندترین سەرکردەکانی جیهان...قەبارەی سەروەتەکەی سوڵاتانی پێشووی عومان بزانە
بەپێی ژمارەیەکی ساڵی 2015ی گۆڤاری فۆربس سەرمایەی قابوس بن سەعید سوڵاتانی پێشووی عومان 700 ملیۆن دۆلاربووە، دواتر سایتی "وەتەن"ی عوسمانی ئاشکرایکرد زۆربەی سامانەکانی سوڵتانەکە لە عومانە تەنیا چەند خانوویەک نەبێت کە لە چەند شارێکی ئەوروپادا هەیبووە.
 

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد و ئازوو



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure