بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3403‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ سبه‌ی له‌ چه‌ند پارێزگایه‌ك بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.


چه‌ند رۆژێكه‌ نمه‌ باران له‌ ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ كه‌شوهه‌وا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌.

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌: سبه‌ی سێشه‌ممه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی به‌ره‌به‌یان ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و دواتر ده‌گۆڕێت بۆ بارانبارین.

له‌پارێزگای هه‌ولێریش سبه‌ی ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارانبارین.


ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure