گرنگترین هەواڵە ئابووریەکان

هەواڵ / ئابوری :: 20/01/2020‌ :: 190‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ


سۆمەریە- بەهۆی نرخە زۆرەکەیەوە...خەڵکی داوا دەکەن گرێبەستی "تەکسی بەغدا" هەڵبوەشێنرێتەوە

تا ئێستاش لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ کاردانەوەیەکیان نیە بۆ داوای هاوڵاتیان بۆ هەڵوەساندنەوەی گرێبەستی "تەکسی بەغدا" لەبەر ئەوەی تێچوونی زۆرە و بۆ بڕینی ماوەیەکی کەم پارەیەکی زۆر داوا دەکەن.


ئەلبەوابە- ئێستاش کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی کەنداو بە ئاسمانی عێراق و ئێران-دا تێپەڕ دەبن
ئێستاش هێڵی ئاسمانی قەتەر و ئیمارات و چەند کۆمپانیایەکی ئاسمانی کەنداو گەشتەکانی بەسەر هەردوو ئاسمانی ئێران و عێراق رانەگرتووە، ئەمەش لەکاتێکدایە بەهۆی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر عێراق چەندین کۆمپانیای نێودەوڵەتی ئاراستەی گەشتەکانیان گۆڕیوە.


ئەلبەوابە-بەپێی پێوەری ژیان بۆ ساڵی 2020:دوبەی گرانترین وڵاتی عەرەبیە و تونس هەرزانترینە
ماڵپەڕی نۆمبیۆ سەرژمێری پێوەری جیهانی بۆ تێچوونی ژیان بڵاوکردەوە و بەپێی داتاکان شاری دوبەی گرانترین شاری عەرەبیە و بەدوایدا دەوحە و بەیروت دێت، هەروەها تونس وەک هەرزانترین دەوڵەتی عەرەبی هەڵبژێردرا.


قوبروس:"تورکیا "دەوڵەتی چەتەکانە" و گاڵتە بە یاسا نێودەوڵەتیەکان دەکات
رۆژی یەکشەممە قوبرس هێرشی کردە سەر تورکیا و بە "دەوڵەتی چەتەکان" ناویبرد، چونکە تورکیا لە سنوری ئاوی قوبرس بەدوای گازی سروشتی دەگەڕێت.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure