داوای لێپرسینه‌وه‌ له‌ 5 وه‌زیر ده‌كرێت كه‌ یه‌كێكیان كورده‌

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 909‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

لیژنه‌ی ده‌ستپاكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌كات "لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر پێنج وه‌زیر پێكبهێنێت"، كه‌ یه‌كێكیان وه‌زیری داراییه‌ له‌سه‌ر پشكی كورد.


یوسف كلابی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (واع)ی راگه‌یاندووه‌: لیژنه‌كه‌یان داوای له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر كردووه‌ كه‌ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر پێنج وه‌زیر پێكبهێنێت، چونكه‌ به‌ڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی موڵكی گشتی له‌سه‌ریان هه‌یه‌.

كلابی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی ده‌ست پێ له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیرانه‌ی به‌ڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ریان هه‌یه‌.

ئه‌و وه‌زیرانه‌ش پێكدێن له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی (نه‌وت، كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، دارایی، كاره‌با) و دوو یان سێ وه‌زیری دیكه‌ كه‌ له‌ ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure