وێنه‌: شوونه‌وارێكى 2700 سالى له‌ دهۆك دۆزرا

هەواڵ / که‌لتور :: 20/01/2020‌ :: 187‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بورهان یه‌حیا

به‌رێوبه‌راتى شوونوارى پارێزگاى دهۆك راگه‌یاند؛ توانیانه‌ ل ناحیه‌ى فه‌یدیێ شوونوارێكى 2700 سالى كه‌ له‌ 10 په‌یكه‌ره‌ نه‌خشه‌‌ پێكهاتووه‌ ببینن.


د. حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د به‌رێوبه‌رى شوونوار له‌ پارێزگاى دهۆك به‌ دواڕۆژ ووتى:" دواى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى و گه‌رانى زۆر توانیمان له‌ ناوچه‌ى شوونوارى (جوو) له‌ ناحیه‌ى فه‌یدیێ سه‌ر به‌ قه‌زاى سێمێل شوونوارێكى دێرین كه‌ بۆ سه‌رده‌مى ئاشۆریه‌كان و پاشا سه‌نحاریب (704 پێش زایین) ده‌گه‌رێت بیدۆزینه‌وه‌ و له‌م‌ لێكیلۆنه‌وه‌یه‌ دا تیمێكى بسپۆرى زانكۆیێكى ئیتالى هاوكارمان بوون".

ووتى:" ئه‌م 10 په‌یكه‌ره‌ نه‌خشانه‌ به‌ بوونه‌ى كۆتاهاتنى پڕۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئاودێرى له‌و ناوچه‌یه‌ بووه‌ و چه‌ندین وێنه‌ى جێواز له‌ خوداوه‌نده‌كان و شێوازى ژیانى ئه‌و كاته‌ له‌سه‌ر ئه‌م به‌رانه‌ نه‌خشڕاوه‌".

د. حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د راگه‌یاند:" دواى ئه‌وه‌ى هه‌موو شوونواره‌كه‌ له‌ژێڕ خاك ده‌رده‌هێنرا و وێنه‌یان گیرا و تۆماركران، دووباره‌ هه‌موویان ژێرخاك كران بۆ ئه‌وه‌ى تووشى ده‌ستدرێژى نه‌بن تا ئه‌و كاته‌ى بتوانین پڕۆژه‌یه‌ك بۆ پاراستنیان جێبه‌جێ بیكه‌ین". 

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure