38 كه‌س بوونه‌ قوربانی

هەواڵ / عێراق :: 20/01/2020‌ :: 8353‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ عێراق رایگه‌یاندووه‌: به‌هۆی پێكدادانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران له‌ به‌غدا، تاوه‌كوو كاتژمێر 4:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوووشه‌ممه‌ كه‌سێك كوژراوه‌و 37ی دیكه‌ برینداربوون.


به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی به‌غدا رێگای (محه‌مه‌د قاسم)یان كۆنترۆڵ كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ دوێنێ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ كۆنترۆڵ كرابوو.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی "به‌هۆی پێكدادانی خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، خۆپیشانده‌رێك كوژراوه‌و 37 كه‌سی دیكه‌ به‌ فیشه‌ك و گازی فرمێسكڕێژ بریندار بوون.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure