تەقینەوەیەک لە بەغدا روویدا و قوربانی هەیە

هەواڵ / عێراق :: 19/01/2020‌ :: 813‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمشەو 19ی کانونی دووەمی 2020 تەقینەوەیەک لە بەغدا روویدا و قوربانی لێکەوتەوە.

پەیامنێری دواڕۆژ رایگەیاند: تەقینەوەکە لە رێگەی بۆمبی چێندراوەوە لە پاسێکدا بووە لەسەر رێگەی قەناتی سوپا لە خۆرهەڵاتی بەغدای پایتەخت روویداوە.

باسی لەوەشکرد: بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دووانی دیکەش بریندار بوون، سەرجەم قوربانییەکان هاووڵاتی مەدەنی بوون.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure