مینبەری مزگەوتێک دزرا

هەواڵ / عێراق :: 19/01/2020‌ :: 455‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ 19ی کانونی دووەمی 2020 کەسێک مینبەری مزگەوت و حسێنییەکی لە پارێزگای موسەننا دزیوە.

باس لەوەشکراوە: کەسەکە مینبەری مزگەوت و حسەینییەی مورتەزای لە قەزای رومەیسەی سەر بە پارێزگای موسەننا دزیوە.

ئاماژە بەوەشکراوە: کەسەکە مینبەرەکەی لە شوێنەکەی خۆی هەڵگرتووە و مایک و ستاندی مایکەکەشی دزیوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو:  کەسەکە لەکاتێکدا دزییەکەی کردووە کە ئەو کەسانەی مزگەوت و حسەینییەکەیان دەپاراست لەوێ نەبوون و لەدەرەوە بوون، بۆیە لە کاتی گەڕانەوەیاندا بە دزییەکەیان زانیوە و هێزە ئەمنییەکانیان ئاگادار کردووەتەوە و بە پێویستیان زانیوە دزەکە بدۆزرێتەوە و کەلوپەلەکان بگەڕێنێتەوە.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure