بڕیارێکی نوێ بۆ ئەو کەسانەی پێشکەشی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەکەن

هەواڵ / کوردستان :: 19/01/2020‌ :: 317‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی 

وەزارتی خوێندنی باڵای هەرێم بڕیاریدا ئەوانەی داواکاری بۆ خوێندنی  دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکان پێشکەش دەکەن، نابێت مامەڵەکانیان لە فەرمانگە دادنووسییەکان ئەنجامبدەن.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم بە ژمارە (1257) کە لە رێکەوتی 19ی کانوونی دووەمی 2020 دەرچووە و ئاڕاستەی زانکۆ حکومییەکان کراوە، تیایدا ئاماژە بەوە کراوە: لەسەر راسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا، لە زانکۆکانتان بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 پاڵپشت بە رێنماییەکانی خوێندنی باڵا و لایەنی پەیوەندیدار دەتوانن بەڵێننامە لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی لە سەرۆکایەتی زانکۆکانتان ئەنجامبدەن نەک لە فەرمانگەکانی دادنووسی، ئەوەش لەبەر ئەوەی ماوەی پێشکەشکردن کەم ماوەتەوە و رۆتینی بەڵێننامەش زۆرە و کاتی دەوێت.

لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا هاتووە: بۆ ئەوەی خەرجی کەمتر بکەوێتە سەر پێشکەشکار، پێویستە بەڵێننامە لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباریی یاسایی لە سەرۆکایەتی زانکۆکانتان ئەنجامبدەن.

دەقی نووسراوەکە:

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure