ژمارەیەک چەکداری داعش دەستگیرکران

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 201‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

هێزە سەربازییەکانی عێراق دەستگیرکردنی ژمارەیەک چەکداری داعشیان راگەیاند لەناوچە جیاوازەکانی کەرکوک.

لیوای 61ی تایبەتی سەر بەئەنجومەنی وەزیران ئەمشەو یەکشەممە 19ی کانونی دووەم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: بەپێی زانیاری هەواڵگری و دوای بەدواداچوونی ورد توانراوە سێ چەکداری داعش دەستگیر بکەن.

روونیشیکردووەتەوە: ئەو چەکدارانە لەچەند ئۆپراسیۆنێکی جیاوازدا دەستگیرکران کە لەلایەن هێزەکانەوە لەسێ ناوچەی جیاواز ئەنجامدراوە.

لەچوار رۆژی رابوردوودا هێزە سەربازییەکانی عێراق دوو سەرکردەی داعشیان دەستگیر کرد کە لەماوەی رابوردوودا دزەیان کردووەتە شارەکە و خۆیان حەشارداوە.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure