ته‌رمى دوو هاووڵاتى له‌ ناو ئۆتۆمبێلێكدا دۆزرانه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 19/01/2020‌ :: 444‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

ئەمشەو 19ی کانونی دووەمی 2020 ته‌رمى دوو هاووڵاتى له‌ناو ته‌كسییەكدا له‌ گه‌ڕه‌كى تلكه‌به‌ر له‌ قه‌زاى زاخۆ دۆزرایه‌وه‌، به‌رپرسى راگه‌یاندنى پولیسى پارێزگاى دهۆكیش رایگه‌یاند: "هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووە".

هێمن سلێمان، به‌رپرسى راگه‌یاندنى پۆلیسى پارێزگاى دهۆك رایگه‌یاند: "ئێستا ته‌رمى دوو هاووڵاتی لە رەگەزی نێر له‌سه‌نته‌رى قه‌زاى زاخۆ به‌ كوژراوى دۆزرانه‌وه‌".

وتیشى: "هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure