پێشانگەیه‌كى شێوه‌كارى بۆ شێوه‌كارانى شاره‌زوور كرایه‌وه‌

هەواڵ / که‌لتور :: 19/01/2020‌ :: 364‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید

ئه‌مڕۆ 19ی کانونی دووەمی 2020 له‌ هۆڵى گرین گه‌له‌رى له‌ قه‌زاى شاره‌زوور، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى و هونه‌رى شاره‌زوور پێشانگەیه‌كى شێوه‌كارى بۆ ژماره‌یه‌ك شێوه‌كارى سنووره‌كه‌ كرده‌وه‌.


به‌مۆ ئه‌مین، به‌ڕێوەبه‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور، به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستى گرنگیدان به‌ هونه‌رى شێوه‌كارى ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایەتی رۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور به‌ هاوكاری ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی شاره‌زوور پێشانگەیه‌كمان بۆ كۆمه‌ڵێك شێوه‌كاری ده‌ڤه‌ره‌كه‌ كرده‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئه‌و تابلۆیانه‌ى كه‌ له‌ پێشانگەكه‌دا نمایشكران گوزارشتیان له‌ جوانى سروشتى ناوچه‌كه‌ ده‌كرد، هاوكات به‌شێكى زۆرى تابلۆكانیش په‌یامێكى تایبه‌تى خۆیان تیادا بوو كه‌ له‌لایه‌ن شێوه‌كارانه‌وه‌ كێشرا بوون و مه‌به‌ستى خۆیان له‌ كێشانى وێنه‌كان بۆ ئاماده‌بووان ده‌خسته‌ڕوو. 

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure