پۆلیس سەرۆکی فرەنسا و هاوسەرەکەی لە شانۆیەک دوورخستەوە

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 160‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پۆلیسی فره‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فرەنسا و هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌یه‌كێك له‌ شانۆكانى پاریسی پایته‌خت دوورخسته‌وه‌  دوای ئه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ره‌ توڕه‌كان چوونه‌ ناو هۆڵی شانۆكه‌ كه‌ به‌هۆی چاكسازى له‌ سیستمى خانه‌نشینیدا له‌و وڵاته‌  ماوه‌یه‌كه‌ خۆپیشاندانى به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌پارچه‌ ڤیدیۆیەكدا  ده‌رده‌كه‌وێت  ئۆتۆمبێلی سه‌رۆك و هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌ناو  كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى پاسه‌وانى و ماتۆڕسكیله‌كان ده‌ڕوات  دوای ئه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیاندا  بگه‌نه‌ سه‌رۆك به‌ڵام پۆلیس رووبه‌ڕوویان بووەوه‌ و شكستیان هێنا. 

یه‌كێك له‌ رۆژنامه‌نووسه‌كان كه‌ له‌ناو هۆڵی شانۆكه‌ بووه‌ له‌ رێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى جریوه‌یه‌ك له‌ تویته‌ر به‌خۆپیشانده‌رانى وتووه‌ كه‌ ماكرۆن و بریگیتى هاوسه‌ری له‌و هۆڵه‌ن، بۆیە خۆپیشانده‌ران هێرشیان كرده‌ سه‌ر هۆڵه‌كه‌ و رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ش ده‌ستگیر كراوه‌.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure