بەرپرسێکی داعش کوژا

هەواڵ / کوردستان :: 19/01/2020‌ :: 113‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ 19ی کانونی دووەمی 2020 هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند: کە بەرپرسی هێرشەکانی شانە نووستووەکانی داعشیان لە دەیرزور کوشتووە.

هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: ئۆپراسیۆنی کوشتنی بەرپرسەکەی داعش لە 14ی کانونی دووەمی ئەمساڵ ئەنجامدراوە و ئەو داعشە عێراقی بووە و ناوی ئەبو وەرد بووە، بەرپرسی نەوت و پارەدارکردنی شانە نووستووەکانی داعش بووە، هەروەها سەرپەرشتی ئەو هێرشانەی کردووە کە ئەو شانانە لە ناوچەکە ئەنجامیان داوە بۆ سەر هەسەدە.

باس لەوەشکراوە: ئەو سەرکردەیەی داعش لە شەڕ و پێکدادانێکدا لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژراوە.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure