"هەڕەشە لە پەرلەمانتارانی کورد کراوە"

هەواڵ / عێراق :: 19/01/2020‌ :: 290‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ 19ی کانونی دووەمی 2020 سەرکردەیەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: لە ماوەی رابوردوودا لەلایەن گروپە چەکدارەکانی عێراقەوە هەڕەشە لە پەرلەمانتارانی کورد کراوە.


غەیاس سورچی، سەرکردەی یەکێتی بە ماڵپەڕی (ناس)ی راگەیاندووە: پەرلەمانتارانی کورد بەشداری دانیشتنی پەرلەمانیان نەکرد لەسەر دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق، ئەوەش بەهۆی ئەوەوە بوو کە گروپە چەکدارەکانی عێراق هەڕەشەیان لە پەرلەمانتاران کردبوو کە دەبێت دەنگبدەن بە یاسای دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق.

وتیشی: "ئەم بابەتە کاریگەری لەسەر دەروونی پەرلەمانتارانی کورد دروست کردووە و متمانەیان بە پەرلەمان و حکومەتی عێراقی نەماوە، ئەوەش هۆکارێکە بۆ ئامادەنەبوونیان لە کۆتا دانیشتنی پەرلەمانیشدا".

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure