سەرۆکایەتی هەرێم: نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ترامپ کۆدەبێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 19/01/2020‌ :: 268‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.

 

لە راگەیەندراوێکدا کە (ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2020 )سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە تیایدا هاتووە: "نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ بانگهێشتێكی رەسمی به‌شداری له‌ كۆڕبه‌ندی ئابوریی جیهانیی داڤۆسدا ده‌كات كه‌ رۆژانی 21 تا 24ی ئه‌م مانگه‌ له‌ یادی په‌نجا ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا به‌ ناونیشانی لەپێناو جیھانێکی یەکگرتووی گەشەسەندووی بەردەوامدا، تیشك ده‌خرێته‌ سه‌ر پرسه‌ جیهانییه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئابوری و سیاسه‌ت و ئاسایش و سه‌قامگیری".

سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە: له‌ میانی به‌شداریكردنیدا  نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌ك له‌ سه‌ركرده‌ و وه‌زیران و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان كۆده‌بێته‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێم و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا ده‌رباره‌ی پرسه‌ هه‌رێمیی و جیهانییه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن.

 

ئا: ر.ف

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure