هۆکاری رووداوەکەی دەربەندیخان و دواین زانیاری لەسەر قوربانییەکان

هەواڵ / کوردستان :: 19/01/2020‌ :: 1029‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حەسەن 

بەپێی دواین زانیارییەکان، لە رووداوەکەی سەر رێگەی سه‌ره‌كیى دەربەندیخان-سلێمانی 16 هاووڵاتی برینداربوون و هۆکارەکەیش ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ "ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە پەلەی کردووە و تێپەڕاندنی هەڵەی ئەنجامداوە". 


رێژەن بورهان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ى كانونى دووه‌مى 2020) بە دواڕۆژی وت: "بەپێی دواین ئامار، لە رووداوی پێکدادانی نێوان ئۆتۆمبێلە بارهەڵگر و پاسەکەی نیوەڕۆی ئەمڕۆی سەر رێگەی دەربەندیخان-سلێمانی، 16 کەس برینداربوون.هەشت کەسیان رەوانەی نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانی کراون كه‌ یه‌كێكیان شۆفێری پاسەکەیه‌ و باری تەندروستیی ناجێگیرە". 

وتیشى: "هۆکاری رووداوەکە دەرچوونی هەڵە و شوێنی نەگونجاوی ئۆتۆمبیله‌ بارهەڵگرەکە بووە. پەلەکردن و گوێنەدان بە یاساکانی رێگەوبان ئەو کارەساتە دڵتەزێنەی لێکەوتەوە".

پ: ل. م

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure