لێره‌وه‌ ناوى ده‌رچووانى تیروپشكى حاجیان بخوێنه‌ره‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 19/01/2020‌ :: 9538‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا و عه‌لى

دوای ئه‌وه‌ى ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومره‌ تیروپشكی ناوی ئەو كەسانە ئەنجامدا كه‌ بۆ ئه‌نجامدانى فەریزەی حەج ناویان تۆماركردووه‌، ناوه‌كانیان یه‌كلاكرایه‌وه‌.

هه‌ولێر/ سه‌نته‌ر کلیک لێرە بکە
هه‌ولێر/ ده‌وروبه‌ر  کلیک لێرە بکە
هه‌ولێر/ شه‌قڵاوه‌ کلیک لێرە بکە
هه‌ولێر/ سۆران  کلیک لێرە بکە
هه‌ولێر/ كۆیه‌ کلیک لێرە بکە
هه‌ولێر/ مه‌خمور کلیک لێرە بکە

سلێمانى کلیک لێرە بکە
سلێمانى/ چه‌مچه‌ماڵ کلیک لێرە بکە
سلێمانى/ رانیه‌ کلیک لێرە بکە
سلێمانى/ شاره‌زوور کلیک لێرە بکە

دهۆك کلیک لێرە بکە
دهۆك/ ئاكرێ کلیک لێرە بکە
دهۆك/ زاخۆ کلیک لێرە بکە
دهۆك/ ئامێدى کلیک لێرە بکە
دهۆك/ به‌رده‌ڕه‌ش کلیک لێرە بکە
دهۆك/ سیمێڵ کلیک لێرە بکە
دهۆك/ شێخان کلیک لێرە بکە

هه‌ڵه‌بجه‌ کلیک لێرە بکە

گه‌رمیان کلیک لێرە بکە

پێشتر شێخ قاسم بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عەمرەی هەرێم رایگەیاند: پشکی حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ چوار هەزار و 880 کەسە و لەو ژمارەیەش 521 ناو بۆ کەسوکاری شەهیدان و کۆمپانیا و لیژنەکان دانراوە.

وتیشی: "ئەو ناوانەی تیروپشکیان بۆ دەکرێت هی ساڵی 2017 یەو  لەکۆی 72 هەزار و 202 ناو 4 هەزار و 880 کەس ناوی هەڵدەبژێردرێت کە بەسەر پەرێزگاکان دابەشبووە".

ئاماژەی بەوەشکرد: لەکۆی ئەو 521 کەسەی دیاریکراوە، 100 ناو بۆ کەسوکاری شەهیدان و 104 ناو بۆ کۆمانیاکان و 25 بۆ لیژنەکان و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی تیروپشک دابەشدەکرێت .

ئەوەشی خستەڕوو: بۆ هەموو عێراق 36 هەزار ناو دیاریکراوە و لەو رێژەیەش 4 هەزار و 880 کەس بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە.

لەبارەی بڕی تێچوونی فەریزەی حەج شێخ قاسم رایگەیاند: تائیستا حکومەتی عیراق ئەو بڕەی دیارینەکردووە، ئێمەش چاوەڕێی حکومەتی عیراق دەکەین و دوای ئەوەی بڕی پارەی تێچوو دیاریکرا، روونیدەكەینەوە.

ساڵی رابوردوو چوار هەزار و 200 دۆلار تێچووی هەر حاجییەك بوو كە بیویستایە فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنێت.

پ: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure