گه‌نجێك له‌ رووداوێكدا گیانى له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 36986‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك

گه‌نجێك به‌هۆى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى له‌سه‌ر بینایه‌كى شوقه‌كانى زه‌ریلاند له‌ دهۆك گیانى له‌ده‌ستدا.


دڵشاد عه‌لى، ناسیاوى گه‌نجه‌كه‌‌ (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ى كانونى دووه‌مى 2020) به‌ دواڕۆژى وت: "له‌كاتى گۆڕینى‌ رۆنى موه‌لیده‌یه‌كى كاره‌با له‌سه‌ر بینایه‌كى شوقه‌كانى زه‌ریلاند، (شیمال نائیف) كه‌وته‌خوارێ و راسته‌خۆ گیانى له‌ده‌ستدا".

وتیشى: "شیمال له‌ ناوچه‌ى پیشه‌سازیى دهۆك كارى رۆنگۆڕیى ده‌كرد".

ته‌رمى قوربانییه‌كه‌ براوه‌ته‌ پزیشكى دادى دهۆك‌ و پۆلیس سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌.

پ: ل. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure