چوار په‌رله‌مانتار داواكارى ره‌تكردنه‌وه‌ى خانه‌نشینیان پێشكه‌شكرد

هەواڵ / کوردستان :: 19/01/2020‌ :: 1196‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ، بڕیار محەمەد

چوار ئه‌ندامى فراكسیۆنێكى پەرلەمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن: موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاری رەتدەكەنەوە و دوای تەوابونی كاری پەرلەمانتاری دەگەڕێنەوە سەر كارى پێشوویان.


كاوە عەبدولقادر، جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان (ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی كانوونی دووەمی 2020) له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند: وەرگرتنی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاری ناعەدالەتییە و ئێمە رەتیدەكەینەوە، "بەلامانەوە سەیرە كە دەڵێین بەشداری لەو شێوازە ناعەدالەتییە ناكەین دەڵێن دەبێت فۆڕم پڕبكەینەوە".

وتیشی: "وەكو پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ ئەگەر فۆرمیش نەبوایە ئێمە هەر خانەنشینیمان رەتكردبوەوە، چونكە ئەوە بەڵێنێكی ئەخلاقییە لە نێوان ئێمە  و دەنگدەرانماندا، بۆ دوای ئەو قۆناغەش هەرچی پێویست بێت بۆ رەتكردنی خانەنشینی دەیگرینەبەر".
 
ده‌قى نوسراوى په‌رله‌مانتاران:

پ: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure