گرنگترین هه‌واڵه‌ ئابورییه‌كان

هەواڵ / ئابوری :: 19/01/2020‌ :: 130‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئاڕ تى – ئاژانسى پۆلێنكردنى S&P ئاشكرایكرد، به‌پێى هه‌موو ئاماژه‌كان له‌ساڵى 2020دا به‌رهه‌مى ناوخۆیى روسیا به‌رێژه‌ى 1.8% زیاد ده‌كات.


ئاڕ تى – سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌وڵه‌كانى واشنتن بۆ دروستكردنى به‌ربه‌ست بۆ پرۆژه‌ى "نۆرس ستریم 2" نمونه‌یه‌كى ئاشكراى كێبڕكێیه‌كى ناڕه‌وایه‌.


وه‌كاله‌ ئه‌لسه‌حافه‌ موسته‌قیله‌ – كۆمپانیاى نه‌وتى ئه‌مریكى "شڵه‌مبه‌رگه‌ر" رایگه‌یاند: "عێراق به‌شداربووه‌ له‌ زیادبوونى داهاتى ساڵانه‌یدا".


كۆمپانیاى دابه‌شكردنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان رایگه‌یاند: "بڕى ئه‌و سوته‌مه‌نییه‌ى له‌ساڵى 2019دا دراوه‌ به‌ هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى نزیكه‌ى 51 ملیۆن لیتره‌ كه‌ زۆرینه‌ى به‌نزینه‌".


وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure