ئێران ناسنامەی قوربانیانی فڕۆكەکە ئاشكرادەكات

هەواڵ / جیهان :: 20/01/2020‌ :: 445‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


رێكخراوەی پزیشكی دادوەری ئێران لەڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە: ناسنامەی 169 كەس لە قوربانییەكانی كەوتنەوە خوارەوەی فڕۆكە نەفەرڵگەركەی ئۆكرانیایان ئاشكرا كردووە.

بەپێی ئەو راپۆتەی رێكخراوەی پزیشكی یاسایی دەریكردووە، تائێستا تەرمی 150 كەس لە قوربانییەكانیان رادەستی بنەماڵەكانیان كراونەتەوە. 

رۆژی چوارشەممە 8ی كانوونی دووەم، فڕۆكەیەكی نەفەر هەڵگری ئۆكرانی كە زۆربەی سەرنشینەكانی ئێرانی بوون، لەلایەن هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران بە هەڵە خرایە خوارەوە و بە هۆیە 169 كەس گیانیان لەدەستدا.

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure