داواكاری گشتی ئاماره‌كانی ساڵی 2019 بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 19/01/2020‌ :: 269‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیارمحەمەد


وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماری كار و چالاكییه‌كانی ساڵی رابردووی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند "له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی داواكاری گشتی 982 سكاڵا له‌سه‌ر داوای مافی گشتی جوڵێندراون و ده‌سته‌ی مافی گشتی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیش 35 سكاڵای جوڵاندووه"‌ .

دادوه‌ر پشتیوان سمكۆ وته‌بێژی داواكاری گشتی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئەمڕۆ یەكشەممە رایگه‌یاند "ده‌سته‌ی مافی گشتی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی 35 سكاڵای جوڵاندووه‌ و له‌ 367 لیژنه‌ و دۆسیه‌ نوێنه‌ری داناوه‌ و به‌دواداچونی بۆ 162 كه‌یس كردووە، له‌ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی له‌كۆی 1382 دۆسیه‌ی ده‌سته‌ی تاوانه‌كان و 576 دۆسیه‌ی ده‌سته‌ی نه‌وجه‌وانان و 18 دۆسیه‌ی ده‌سته‌ی تانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یاسا سه‌رجه‌میان یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه"‌ .

وتیشی: "له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیان 5168 دۆسیه ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كان كراون كه‌ 1246 دۆسیه‌ تانه‌ی لێدراوه‌ و 3117 یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه، 2104 دۆسیه‌ ره‌وانه‌ی دادگای نه‌وجه‌وانان كراون كه‌ 128 یان تانه‌یان لێدراوه‌ و 1710 یه‌كلای كراونه‌ته‌وه، 10080 دۆسیەش ره‌وانه‌ی دادگای كه‌تن كراون كه‌ 435 یان تانه‌یان لێدراوه‌ و 6455 یه‌كلای كراونه‌ته‌وه، 2908 كه‌یس ره‌وانه‌ی دادگای به‌رایی كراون كه‌ 46 یان تانه‌یان لێدراوه‌ و 1533 یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه، 32710 دۆسیه‌ ره‌وانه‌ی دادگای لێكۆلینه‌وه‌ كراون كه‌ 1220 یان تانه‌یان لێدراوه‌ و 17962 یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه"‌ .

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی داواكاری گشتی 982 سكاڵا له‌سه‌ر داوای مافی گشتی جوڵێندراون و له‌ 1451 دۆسیه‌ و لیژنه‌ نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌كانی داواكاری گشتی دانراون و به‌دواداچون بۆ 3464 دۆسیه‌ كراوه‌ .



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure