پێكدادانی پاسێك و بارهەڵگرێك قوربانی لێدەكەوێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 19/01/2020‌ :: 2614‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حەسەن


بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی بارهەڵگر و پاس، نزیكەی 10 كەس بریندار دەبن و بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخانیش دەڵێت "ئامارەكان هێشتا دیار نین".

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە پاسێكی هێڵی كەلار – سلێمانی لەسەر رێگەی نێوان دەربەندیخان – سلێمانی پاسێك و بارهەڵگرێك بەیەكیاندا داوە.

رێژەن بورهان بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بەدواڕۆژی راگەیاند "رووداوەكە بەهۆی تێپەڕاندنی هەڵەوە بووە لەلایەن بارهەڵگرەكەوە".

وتیشی: "تائێستا 12 كەس بریندارن و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، بەهۆی تازەیی رووداوەكەشەوە، هێشتا ئاماری قوربانیان بەشێوەیەكی دیاریكراو نازانن".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure