پیاوێک بەرگەی مردنی هاوسەرەکەی نەگرت و خۆشی گیانی لەدەستدا

هەواڵ / کوردستان :: 19/01/2020‌ :: 2114‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد رابی

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی کانونی دووەم لە گوندێکی سنوری قەزای سۆران ژنێک گیانی لەدەستدا، چەند خولەکێک دواتر هاوسەرەکەی بەرگەی مردنی خێزانەکەی نەگرت و ئەویش گیانی لەدەستدا.

بەختیار خەلیفانی بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمی ژنێک بەناوی سەروین کەسەبار گەیەنرایە نەخۆشخانە کە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی سپاردبوو".

ئاماژەی بەوەشدا کە: چەند خولەکێک دواتر تەرمی مێردی ئەو ژنەش گەیەنرایە نەخۆشخانە کە بەهۆی ئەوەی بەرگەی مردنی هاوسەرەکەی نەگرتبوو، ئەویش بەهەمان هۆکاری جەڵتە گیانی سپارد.

حیکمەت مەحمود و سەروین کەسەبار دانیشتوی گوندی زارگەلی قەزای سۆرانن و لەدوای خۆیان کوڕێک و کچێکیان جێهشتووە.

حیکمەت مەحمود تەمەن 51 ساڵ بوو، فەرمانبەری وەزارەتی ئەوقاف بووەو خێزانەکەشی ژنی ماڵەوە بووەو تەمەنی 47 ساڵ بووە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure