ته‌رمی ژنێك به‌كوژراوی دۆزرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 19/01/2020‌ :: 958‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری

 

له‌گه‌ڕه‌كی شۆرجه‌ی شاری كه‌ركوك ته‌رمی ژنێك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ شوێنه‌واری فیشه‌كێكی پێوه‌یه‌، پۆلیسيش ده‌ڵێت: "ته‌رمه‌كه‌ نه‌ناسراوه‌ته‌وه".

ئه‌فسه‌رێكی بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی به‌یانوی نه‌بوونی مۆڵه‌ت بۆ لێدوان نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی كانونی دووه‌م به‌دواڕۆژی راگه‌یاند "له‌نێو گۆڕستانی غه‌ریبان له‌گه‌ڕه‌كی شۆرجه‌، ته‌رمی ژنێك دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌نێو جلوبه‌رگه‌كه‌یدا نه‌توانراوه‌ بناسرێته‌وه‌".

وتیشی: "شوێنه‌واری فیشه‌كێك به‌ سه‌ری ژنه‌كه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 40 ساڵ ده‌بێت، ته‌رمه‌كه‌یش گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ پزیشكی دادی كه‌ركوك".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure