دەرچووانی پزیشکی ددان گردبوونەوە

هەواڵ / کوردستان :: 19/01/2020‌ :: 184‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز


دەرچووانی بەشی پزیشکی ددان جارێکی تر لەبەردەم وەزارەتی تەدروستی لە هەولێر گردوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن.

دەرچووانی بەشی پزیشکی ددان (ئەمڕۆ یەکشەممە19ی کانوونی دووەمی2020) لە بەردەم وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە و داوا دەکەن حکومەت دایان بمەزرێنێت و ڕەنجی چەند ساڵەیان بەفیڕۆ نەچێت.

هاوژین سابیر دەرچووی بەشی پزیشکی ددان بۆ دواڕۆژ دەڵێت: "ماوەی چوار ساڵە خوێندنم تەواوکردووە و دانەمەزراوم ئیستاش هیچ پیشەیەکم نییە و پسپۆڕيیەکەی خۆم خەریکە لەبیردەچێتەوە".

وتیشی: "چوار ساڵە حکومەت دامەزراندنی بەشی پزیشکی ددانی ڕاگرتووە و نزیکەی 800  دەرچووی ئەو بەشە چاوەڕوانی دامەزراندنن".

ڕێکار ڕەئوف دەرچوی بەشی ددان دەڵێت: "دامەزراندن بۆ بەشی پزیشکی گشتی بەردەوامە، بەڵام بۆ بەشی ددان ڕاگیراوە لەکاتێکدا بەپێی ئامارەکان ژمارەی پزیشکی ددان لە نەخۆشخانە حکومییەکان زۆر کەمە و نۆرەی نەخۆش بەهۆی نەبوونی پزیشک زۆربەی کات 3مانگی پێویستە".

وتیشی: "بەپێی یاسا نابێت دامەزراندنی بەشە پزیشکییەکان ڕابگیرێت، بەڵام حکومەتی هەرێم ئەو یاسایەی پێشێلکردووە هاوکات نەبوونی بزیشکی دان چەندین کێشەی گەورەی بۆ کەرتی تەندروستی درووستکردووەو بەشێوەی جۆراوجۆر گرفتەکان پەردەپۆش کراون".

دەرچوانی پزیشکی ددان دەشڵێن: "لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانمان ناوەستین و ڕۆژانی داهاتووش خۆپیشاندانی بەرفراون ڕێکدەخەین".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure