حەوت وڵات رێكخراوێكی هه‌رێمیی بۆ گازی سروشتی راده‌گه‌یه‌نن

هەواڵ / ئابوری :: 19/01/2020‌ :: 180‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر


له‌ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوو هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی (ئو‌ردو‌ن و میسر، فه‌له‌ستین و یۆنان و قبرس و ئیتالیا و ئیسرائیل) رێكخراوێكی هه‌رێمیی بۆ گازی سروشتی راده‌گه‌یه‌نن.


له‌ مانگی 3ـی 2020، وڵاتی میسر میوانداری كۆنگرەی عه‌ره‌بی بۆ توێژینه‌وه‌كانی گاز و وزه‌ ده‌كات و له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كان پرۆژه‌ی (رێكخروای هه‌رێمی بۆ گازی سروشتی) راده‌گه‌یه‌نن وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ پرۆژه‌ی هه‌نارده‌ی بۆری گازی ئیسرائیل - ئه‌وروپا.

وڵاتانی دامه‌زرێنه‌ر پێكهاتوون له‌ (ئو‌ردو‌ن و میسر، فه‌له‌ستین و یۆنان و قبرس و ئیتالیا و ئیسرائیل) ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ لوبنانیش ببێته‌ ئه‌ندام و چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌م پلاتفۆرمه‌ ململانێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌دوایخۆیدا بهێنێت و ئه‌م وڵاتانه‌ش ببنه‌ وڵاتانی هه‌نارده‌ی گازی سروشتی به‌ڕێگه‌ی پرۆژه‌ هێڵی ( ئیسرائیل - قوبرس - ئیتالیا).

به‌پێی پێشبینییه‌كان هێڵی گواستنه‌وه‌ی گازی ( ئیسرائیل - قوبرس - ئیتالیا) رووبه‌ڕووی دژایه‌تی روسیا ( دابینكه‌ری گازی ئه‌وروپا) و توركیا ( وڵاتی ترانزێتی وزه‌ بۆ ئه‌وروپا) ببێته‌وه‌،‌ چونكه‌ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ پێگه‌ی روسیا له‌ بازاڕی ئه‌وروپا لاواز ده‌كا و توركیاش ئه‌و گرنگییه‌ جیۆپۆله‌تیكییه‌ی نامێنێ كه‌ له‌ نه‌خشه‌ی وه‌زی جیهانی هه‌یه‌تی.

ئه‌و پرَۆژه‌یه‌ درێژترین پرۆژه‌ی بۆری هه‌نارده‌ی گازی ژێر ده‌ریاییه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان، توانای هه‌نارده‌ی گازی بۆرییه‌كه‌ 10 بلیۆن پێ سێجا گازه‌ له‌ ساڵێكدا، درێژی بۆرییه‌كه‌ نزیكه‌ی 2000 كیلۆمه‌تره‌ و به‌ قوڵایی 3 هه‌زار مه‌تر به‌ ناو ئاوی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست تیێپه‌ڕ ده‌بێت.

تێچووی پرۆژه‌كه‌ش به‌ 6 تا 7 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا 2025 پرۆژه‌كه‌ ته‌واو ببێـت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure