زانى براكه‌ى و هاوسه‌ره‌كه‌ى په‌یوه‌ندى سێكسییان هه‌یه‌.. بزانه‌ چیكرد؟

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 27916‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

شه‌به‌كه‌ ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ – زانى براكه‌ى و هاوسه‌ره‌كه‌ى په‌یوه‌ندى سێكسییان هه‌یه‌.. بزانه‌ چیكرد؟

پیاوێك ده‌زانێت هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ براكه‌یدا ده‌خه‌وێت و په‌یوه‌ندى سێكسییان هه‌یه‌، به‌هۆیه‌وه‌ براكه‌ى ده‌كوژێت.

رووداوه‌كه‌ له‌ پارێزگاى فه‌یوم له‌ میسر روویداوه‌، ئه‌و پیاوه‌ى براكه‌ى خۆى كوشتووه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌ و له‌ دانپێدانانى به‌ تاوانه‌كه‌یدا وتوویه‌تى: "براكه‌م ناوى محه‌مه‌ده‌ و كارى ته‌خته‌به‌ستى ده‌كات و خۆشم بازرگانم، محه‌مه‌د ماوه‌یه‌ك بێكار و بێپاره‌بوو و هێنامه‌ ماڵه‌كه‌ى خۆم، كارى ماڵى بۆ ده‌كردین و هه‌رچیمان بویستایه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ بۆى ئه‌نجام ده‌داین، به‌ڵام له‌ ژنه‌كه‌م نزیكبووه‌ته‌وه‌ و چه‌ند جارێك سێكسیان كردووه‌، یه‌كێك له‌ خزمه‌كانم پێى زانیوه‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ بینیونى، به‌ڵام من سه‌ره‌تا بڕوام نه‌كرد و چاودێریم كردن تا به‌یه‌كه‌وه‌ بینیمن، به‌ڵام هیچم نه‌كرد، رۆژێك بردم بۆ ده‌ره‌وه‌ى شار و له‌ كێڵگه‌یه‌كى چۆڵدا به‌چه‌قۆ كوشتم".



وێڵد نیوس – پنتاگۆن: سورین له‌سه‌رئه‌وه‌ى كه‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق هێزێكى باشن و پاشه‌كشه‌یان پێناكه‌ین.


ئه‌لنه‌هار – ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا رایگه‌یاند: "كه‌وتنى حكومه‌تى شه‌رعى له‌ لیبیا زه‌مینه‌ بۆ كارى تیرۆریستى خۆشده‌كات.


ئه‌لحورڕه‌ – (رۆژى شه‌ممه‌ 18ى كانونى دووه‌مى 2020) به‌رپرسێك له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "ململانێكانى لیبیا زیاد ده‌بن و به‌هه‌مانشێوه‌ى سوریایان لێدێت، بگره‌ خراپتریش".


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانى عێراقدا توانراوه‌ ئه‌و كه‌سه‌ بدۆزرێته‌وه‌ كه‌ یارمه‌تى ئه‌مریكاى داوه‌ بۆ كوشتنى قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى.


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – له‌ واشنتن له‌ ئه‌مریكا له‌ رۆژى رێپێوانى ساڵانه‌ى ژناندا، به‌هه‌زاران ژن رێپێوانێكى به‌رفراوانیان ئه‌نجامدا و داواى یه‌كسانییان له‌ مافه‌كانیاندا كرد و هوتافى ناڕه‌زاییان ده‌وته‌وه‌ و داوایان ده‌كرد دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌.


ئه‌خبار 24 – مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا له‌ تویته‌ر داواى له‌ وڵاتانى جیهان كرد، كۆتایى به‌ حیزبوڵاى لوبنانى و گروپه‌ تیرۆریستییه‌كانى تر بهێنن.


سه‌وت جالیه‌ ئه‌لعێراقیه‌ – خۆسیه‌ لویس وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى ئیسپانیا رایگه‌یاند: "له‌ماوه‌ى ساڵانى داهاتوودا ئابورى وڵاته‌كه‌ى پێویستى به‌ ملیۆنان كۆچبه‌ر ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و ئاسته‌ى ئێستاى پێبپارێزرێت".  


سپوتنیك – تۆمارێكى ده‌نگى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا و فه‌رمانده‌ى به‌رپرس له‌ كوشتنى قاسم سلێمانى و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس بڵاوده‌بێته‌وه‌ و له‌ تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌دا له‌كاتى جێبه‌جێكردنى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا فه‌رمانده‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ده‌ڵێت: "دووان به‌نرخى یه‌ك دانه‌".


وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure