خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكانی تر ئاڵۆزی تێكه‌وت

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 213‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران و پیاوماقوڵان و ریش سپییه‌كانی پارێزگای ناسرییه‌ 48 كاتژمێر مۆڵه‌تیان دایه‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت، هه‌موو پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، پشتگیری ئه‌و مۆڵه‌ته‌یان كرد.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ كۆتا كاتژمێری ئه‌و مۆڵه‌تە بوو، هاوكات بارودۆخی شاره‌كانی نه‌جه‌ف و به‌غدا گرژییه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، خۆپیشاندانه‌كان ئاڵۆزی تێكه‌وت، هه‌واڵه‌كان باس لە دروستبوونی پشێوی و پێكدانان ده‌كه‌ن و قوربانیش هه‌یه‌.

به‌پێی میدیا و سۆشیال میدیای عێراق، چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق، له‌وانه‌ به‌غدا، نه‌جه‌ف، دیوانییه‌، بابل و ناسرییه‌، چه‌ندین شه‌قامی سه‌ره‌كی بڕاون، له‌ به‌غدا و نه‌جه‌فیش پێكدادان دروستبوون.

میدیا عێراقییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، تا ئێستا له‌ پێكدادانه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌یه‌رانی به‌غدا چه‌ندین كه‌س برینداربوون، باس له‌ كوژرانی سێ خۆپیشانده‌ریش ده‌كرێت.
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure