تۆمارێكی دەنگیی ترامپ لەكاتی كوژرانی قاسم سلێمانی ئاشكرا دەبێت

هەواڵ / جیهان :: 19/01/2020‌ :: 663‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


تۆمارێكی دەنگیی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لەكاتی كوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس ئاشكرا دەبێت و ژماردنی پێچەوانە بۆ دواساتەكانی سلێمانی دەژمێردرێت.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاویكردۆتەوە، لەباشووری ویلایەتی فلۆریداوە ترامپ گوێی لە سات بەساتی كوشتنەكە گرتووە و بەرپرسی ئۆپراسیۆنەكە دەڵێت: "گەورەم ئەوە 2 دەقیقە و 11 چركەی ماوە، ئەوە بوو بە 30 چركە و دوای ئەوە دەمرێت".

لەبەشێك تری تۆمارە دەنگییەكەدا هاتووە "گەورەم ئەوە 10، 9، 8، 7، 6، 5،.......

ئەفسەری بەرپرسی ئۆپراسیۆنەكەی كوشتنی قاسم سلێمانی لەدوای ئەو ژماردنە دەڵێت "گەورەم ئەوە دوو بە یەك نرخ" وەك ئاماژەیەك بەوەی دوو ئامانج بە یەك موشەك پێكراوە.

ئەو دوو ئامانجەش جگە لە قاسم سلێمانی ئەبو مەهدی موهەندیسیش بووە كە جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی عێراق بوو.

لەو كاتەدا كە سلێمانی كوژراوە، ترامپ گۆشت و ئایس كرێمی خواردووە و تا تەواو نەبووە دەستی هەڵنەگرتووە لەخواردنەكە و دواتر ئاڵایەكی ئەمریكای لە تویتەری خۆی دانا وەك ئاماژەیەك بەوەی ئۆپراسیۆنەكە سەری گرتووە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure