كارگەیەك لە ئێران بە مەبەستێكی سەیر ئاڵا بەرهەمدەهێنێت

هەواڵ / جیهان :: 19/01/2020‌ :: 3213‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی چەندین وێنەی كارگەیەیەكی لە ئێران بڵاو كردۆتەوە كە تیایدا ساڵانە زیاتر لە یەك ملیۆن و نیو ئاڵا بۆ ناو وڵاتەكە بەرهەمدەهێنێت.

رێژەی زۆری ئەو ئاڵایانە تایبەتن بە وڵاتانی ئەمریكا، ئیسرائیل و بریتانیا كە لەكاتی خۆپیشاندانەكانی ئێران دژ بەو وڵاتانە لە شارە جیاوازەكان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەسووتێندرێن.

 بەشێكی دیكە لەو ئاڵایانە كە بۆ سووتاندن بەكار نایەن، تایبەتن بە وڵاتانی دۆستی ئێران و ئەو گرووپانەی ئێران پاڵپشتییان لێدەكات لەوانە حزبوڵای لوبنان.  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure